سەرۆکایەتی سووریا: دانوستان لەگەڵ هەسەدە کۆتایی نەهاتووە
وێستگەنیوز_ ئەلعەرەبییە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتیی سووریا ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە "دانوستانەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆتاییهاتبێت".
لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتی سووریا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی دانوستانەکان بڵاودەبنەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
هەفتەی ڕابردوو ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سووریا دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لەژێر یەک دەسەڵاتدا سەروەری خۆیان بەسەر هەموو خاکی سووریادا دەسەپێنن، بەمەش هەڵوێستی خۆی لەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکلاکردەوە.
هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامبوونی دانوستانەکان کردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیایی دا لەوەی: "بوونی کۆمەڵێک چەکداری بیانی لە سووریا قبوڵ ناکرێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە، هێشتا هێزەکانی سووریای دیموکرات چەکیان دانەناوە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەو وڵاتەدا.
مەرجەکانی هەسەدە ئەوەیە، "دەبێت لەناو سووریادا سوپا ئەرکی پاراستنی خەڵک و بەرژەوەندییەکانی وڵات بێت، نەک ڕسواکردنی سووریەکان وەک چۆن لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا ڕوویدا."
پێشتر هەسەدە ئاشکرای کرد کە، "ئامادەن تێکەڵی سوپای نوێی سووریا ببن و نایانەوێت سووریا لەت بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا چەند مەرجێکیان داناوە و لە ئێستاشدا ئامادە نین چەک دابنێن."
PM:03:40:13/02/2025
ئهم بابهته 1872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت