فێرگەی نامدار قەرەداغی یادی شەوی بەرات دەکاتەوە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

فێرگەی نامدار قەرەداغی، بە بەشداری کۆمەڵێک ژەنیار و گۆرانیبێژانی نێو فێرگەکە، بە کۆمەڵێک گۆرانی و چالاکی هونەری یادی شەوی بەرات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی شووباتی 2025، نامدار قەرەداغی، هونەرمەندو موزیسیان و سەرپارشتیاری فەرگەی نامدار قەرەداغی لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سبەی شەو کە دەکاتە 13ی شووبات و شەوی بەرات لەگەڵ ژەنیار و گۆرانیبێژانی نێو فێرگەکە بە کۆمەڵێک چالاکی یادی ئەم شەوە دەکەینەوە."

ئاماژەی بەوەشدا، "کاتژمێر 7:30ی ئێوارە، لە گەرەکی تووی مەلیکی شاری سلیمانی بە کۆڵان و ماڵاندا ئەگەڕێن و لەگەڵ ئەندامانی فێرگەکە بە مۆسیقاو گۆرانی یادی شەوی بەرات دەکەینەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، فێرگەی نامدار قەرەداغی لە ساڵی 2017 دا دامەزراوە و لە سێ ئۆرکێسترای جیا پێکهاتووە، بە بەشداری کۆمەڵێک ژەنیار و گۆرانیبێژ ساڵانە چەند کۆنسێرتێک ساز دەکات، هەروەها فێرگەکە هەوڵ دەدات لەڕێگەی چالاکی هونەری و کۆنسێرتەوە منداڵان بە دونیای هونەر ئاشنا بکات و دووریان بخاتەوە لە دنیای تەکنەلۆژیا.


PM:03:30:12/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو