نەتانیاهۆ: ئەگەر هەتا شەممە حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات؛ ئاگربەست کۆتایی دێت
وێستگەنیوز_
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەگەر هەتا شەممەی داهاتوو حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات سوپای ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ غەززە و شەڕێکی سەخت دەست پێدەکەین تاوەکو حەماس لەناو دەبەین.
ئەمرۆ سێشەممە 11ـی 2ـی 2025، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هەڕەشە لە حەماس دەکات و دەڵێت: ئەگەر تا شەممەی داهاتوو بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد نەکرێن، ئەوا سوپای وڵاتەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ غەززە و شەڕێکی سەخت دەست پێدەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوا دەرفەت بۆ حەماس نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەیە، ئەگەر تا ئەو کاتە بارمتەکان ئازاد نەکرێن، ئاگربەست کۆتایی دێت و حەماس لەناو دەبەین.
نەتانیاهۆ لەبارەی ترەمپەوە، دەڵێت: "پیرۆزبایی لە هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا و دیدگا شۆڕشگێڕانەکەی لەبارەی غەززەوە دەکەم".
PM:08:51:11/02/2025
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت