کرماشان بۆتە پایتەختی فەرهەنگ لە شارەکانی ئاسیا


وێستگەنیوز_راژان رزگار

لە لایەن سکرتارییەتی کۆڕبەندی شارەوانی ئاسیا، شاری کرماشان بۆتە پایتەختی فەرهەنگ لە شارەکانی ئاسیا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ی شووباتی 2025، پاڵپەری شەفەقی نیوزی عێراقی بڵاویکردۆتەوە کە نادر نەورۆزی، سەرۆکی شارەوانی کرماشان لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە داوە و رایگەیاندووە، "سکرتارییەتی کۆڕبەندی شارەوانی ئاسیا، شاری کرماشان وەک پەیتەختی فەرهەنگ لە شارەکانی ئاسیادا دەستنیشانکراوە."

راشیگەیاند، "بە پێی لێکۆڵینەوەکانی سکرتارییەتی کۆڕبەندی ئاسیا، شاری کرماشان بە هۆی توانای دەوڵەمەند و فەرهەنگ و ئەو چالاکییەنەی لە ماوەی سالانی رابردوودا لەو شارەدا ئەنجامدامدراوە، بڕیاردرا لە ساڵی 2025دا وەک پایتەختی شارەکانی ئاسیا دەستنیشان بکرێت."

هاوکات ناوبراو دەشڵێت، "شاری کرماشان گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە هەمان کاتدا رێژەیەکی زۆر کوردنیشینی تێدایە، هەروەها جگە لە فەرهەنگ و داب و نەریتی جیاواز زیاتر لە 4 هەزار شوێنەواری مێژوویی لە خۆگرتووە. وتیشی، "هەڵبژاردنی کرماشان وەک شاری فەرهەنگ شەرەفێکی گەورەیە."

لە کۆتاییدا سەرۆکی شارەوانی کرماشان جەختی لەوە کردەوە،"ئەمە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری و پەرەپێدانی زیاتر بۆ ناوچەکەو فراوانکردنی پەیوەندییەکانی کرماشان لەگەڵ هەر یەک لە شارەکانی دیکەی ئێران و جیهان."


PM:01:00:11/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو