سودانی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگه‌كانی تری هه‌رێم لێدوانی دا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان "به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك" ده‌نێرن، به‌و ئومێده‌ی تێبینییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كه خۆیان له ته‌وتین و راده‌ستكردنی داهات ده‌بیننه‌وه له به‌رچاو بگیرێن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رق وتی: "به گیانی هاوبه‌شی و هاریكاری، توانیومانه چه‌ندین خاڵی ناكۆك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕێنین".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به دۆسیه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه، كێشه‌ی ته‌كنیكییه نه‌ك هه‌ڵوێستێكی سیاسیی به‌غدا".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد كه "پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به بودجه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵه‌وه خه‌رج ده‌كرێت و میكانیزمێك بۆ ته‌وتینكردنی مووچه و راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی دیاری كراوه، بۆیه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵییه كه رێوشوێنه‌كان ته‌واو بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌بووه و به‌م دواییه تێپه‌ڕێنرا و مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م نێردرا".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی پاره‌ی مووچه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌و ئومێده‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا تێبینییه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێن.
PM:10:46:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت