تره‌مپ باسی پلانی داهاتووی له غه‌ززه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئیسرائیل دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ، غه‌ززه راده‌ستی ئه‌مریكا ده‌كات و پێویست به بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكی ناكات.
تره‌مپ وتی: "تا ئه‌و كاته‌ش فه‌له‌ستینییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌لامه‌تتر و جوانتر نیشته‌جێ ده‌كرێن و ماڵی نوێ و مۆدێرنیان له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت (...) و ده‌رفه‌تی ژیانیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت تا به دڵخۆشی و له ئاسایش و ئازادی‌دا بژین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی په‌ره‌پێدان له سه‌رانسه‌ری جیهان كارده‌كات بۆ بنیاتنان له كه‌رتی غه‌ززه.
وتیشی: "ئه‌مریكا هێواش هێواش و به وردی ده‌ست ده‌كات به بنیاتنانی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و شایسته‌ترین پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان له غه‌ززه".
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆشكی سپی، تره‌مپ زۆرێك له چاودێرانی سه‌رسام كرد كاتێك وتی ئه‌مریكا "كه‌رتی غه‌ززه كۆنتڕۆڵ ده‌كات" و ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی له‌و خاكه‌دا ده‌ژین له وڵاتانی دیكه نیشته‌جێ ده‌كرێن.
پێشنیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و نه‌یارانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شوێنه‌كانی تر ره‌تكرایه‌وه.
PM:06:21:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت