مامۆستایانی ناڕازیی: دەسەڵات بێ باک و کەمتەرخەمە لە بەرامبەر دابینکردنی مافی مووچەخۆران
وێستگەنیوز_
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازیی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەبەردەم دەرگای پەرلەمان بەیاننامەیەکی نارەزاییان بەبۆنەی دەستگیرکردنی مامۆستا عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست و نەدانی شایستە داراییەکانیان خوێندەوە و دەڵێن: "رۆژانە بەبەرچاومانەوە سەدان تەنکەری نەوت بۆ خاڵە سنوورییەکان دەڕوات، داهاتی ناوخۆ و گومرگ و باجی شمەکی هاوردەش کۆدەکرێتەوە، بەڵام دەسەڵات بێ باک و کەمتەرخەمە لە بەرامبەر دابینکردنی مافی مووچەخۆران."
مامۆستا محەممەد ئیدریس، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی دانیشتووی شاری هەولێر رایگەیاند: پشتیوانییەکی تایبەتی مامۆستایانی مانگرتوو لە شاری سلێمانی دەکەین کە ماوەی شەش رۆژە لەبری خۆپیشاندان، مانیان لە خواردن گرتووە."
ئاماژە بەوەشدەکەن، "راستییەکی حاشا هەڵنەگرە ئەم دەسەڵاتەی پارتی و یەکێتی، ستەم و زوڵم لە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن، جارێک بە بیانووی پاشەکەوت و جارێک بەناوی لێبڕین و جارێکی دیکە بەناوی خۆگونجاندن، ئەمە بێجگە لە نەدانی چەند مانگێک لە هەموو ساڵێکدا."
هاوکات، "داواکارن بە زووترین کات حکومەت، مووچە پاشەکەوتکراوەکان بگێڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران؛ هەروەها پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە کە ماوەی 10 ساڵە راگیراوە."
AM:11:34:02/02/2025
ئهم بابهته 736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت