ئاگربەستی نێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا شکستیهێنا


وێستگەنیوز-

وابڕیاربوو کە بە نێوەندگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، ئاگربەستێک لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" و گروپە چەکدارەکانی تورکیا لە سوریا بکرێت، بەڵام بەهۆی مەرجەکانی تورکیا ئاگربەستەکە نەکرا.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی رۆناهی تیڤی ڕایگەیاند، "بە نێوەندگیریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، ئاگربەستێک لە نێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی تورکیا لە سوریا دەکرێت".

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ئامادەین بۆ گواستنەوەی گۆڕی سلێمان شا هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی بدەین".

بەپێی زانیارییەکان، بۆ ئەوەی گۆڕی سوڵتان "سلێمان شا” بگوازنەوە بۆ مەزارگە سەرەکییەکەی لە سنووری قەرەقۆزاقی باشووری ەۆژئاوای کۆبانێ، چاوپێکەوتن ئەنجام دراوە، بەڵام تورکیا داوای کردووە کە لەم ناوچەیەدا یەک کیلۆمەتر زەوی پێ بدرێت و بارەگا درووستبکات و چەکی قورس جێگیر بکات، هەروەها تورکیا داوای کردووە هەسەدە 10 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کۆبانێ بکشێتەوە و هەسەدەش پێشنیازەکەی رەتکردووەتەوە، بۆیە رێککەوتنەکە نەکراوە.




PM:04:43:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو