سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا


وێستگەنیوز-

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 15ی کانونی یەکەمی 2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.


بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێی پرسی مووچە و کێشەی 430 ملیار دینارەکە و مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی 12داین و تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە، ئەمەش وایکردووە بەشێک لە فەرمانگەکان و ناوەندەکانی خوێندن بایکۆت بکەن.


PM:04:14:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو