هه‌سه‌ده له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب پێشڕه‌وی كرد و چه‌ند شوێنێكی كۆنترۆڵ كرد
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كداره سورییه‌كانی نزیك له توركیا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده” له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب پێشڕه‌ییان كرد و شوێنه ستراتیژییه‌كانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی كوه‌یرێس-یان كۆنترۆڵ كرد.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیایه و پشت به تۆڕی به‌رفراوانی سه‌رچاوه‌كانی ده‌به‌ستێت، بڵاویكرده‌وه كه دوای پێكدادان له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له لادێكانی باكووری حه‌له‌ب پێشڕه‌وییان كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌سه‌ده” وێستگه‌ی ئاوی بابیری كۆنترۆڵكرد، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ دابینكردنی ئاو بۆ شاری حه‌له‌ب.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات هه‌سه‌ده شارۆچكه‌ی خه‌فسه‌ی له باشووری لادێكانی مه‌نبه‌ج له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، كۆنترۆڵ كرد و به‌ره‌و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی كوه‌یرێس پێشڕه‌وی ده‌كات.
روانگه‌ی سوری راشیگه‌یاند كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 11 چه‌كداری سوری سه‌ر به "سوپای نیشتمانی” نزیك له توركیا كوژران و "هه‌سه‌ده” ده‌ستی به‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیدا گرت.
AM:01:03:05/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت