شاره‌زایه‌كی كاروباری ئه‌منی: دوای رووداوه‌كانی سوریا، وه‌زیری به‌رگری عێراق رێوشوێنی گرته‌به‌ر
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كاروباری ئه‌منی رایگه‌یاند كه دوای رووداوه‌كانی سوریا، وه‌زیری به‌رگری عێراق فه‌رمانی داوه به چالاككردنی پۆلێك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پێشكه‌وتوو له جۆری CH5، به ئامانجی چاودێریكردنی جوڵه‌ی تیرۆریستان له‌سه‌ر سنووری سوریا.
موخلید حازم توێژه‌ری عێراقی له كاروباری ئه‌منی و ستراتیجی له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویوتی: "به‌پێی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له سوریا و به‌تایبه‌تی له حه‌له‌ب و ئیدلب رووده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی كاردانه‌وه‌كانی به خاكی عێراق، وه‌زیری به‌رگری فه‌رمانی بۆ فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانی سوپا ده‌ركردووه بۆ چالاككردنی پۆلێك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تاكتیكی و ستراتیژی مۆدێرن له جۆری CH5".
ئه‌و شاره‌زا عێراقییه ده‌ڵێت: ئامانج له فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری بۆ چاودێریكردنی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی تیرۆریسته‌كانه له‌سه‌ر زه‌وی به‌درێژایی هێڵی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سوریا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت..
PM:10:34:29/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت