یه‌حیا ره‌سوڵ: هه‌ر تیرۆریستێك هه‌وڵی به‌زاندنی سنووری عێراق بدات، به‌توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ سوریا به‌شێوه‌یه‌كی باش پارێزراوه، ده‌شڵێت: "هه‌ر تیرۆریستێك هه‌وڵی به‌زاندنی سنووری عێراق بدات به‌توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
یه‌حیا ره‌سوڵ بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق "واع" وتی: "پاراستنی ته‌واوی سنووری عێراق كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه‌یه به تایبه‌تیش سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ سوریا و له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتیی سوریاوه توند و پته‌وكراوه".
وتیشی: "سه‌نگه‌ره‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به چه‌كی پێشكه‌وتوو پڕ چه‌ك كراون و له ئاسمانیشه‌وه به درۆن چاودێری سنووره‌كه ده‌كرێت".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له پشتی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره‌كانه‌وه، هێزه‌كانی سوپای عێراقی هه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه و به‌رده‌وامیش ئۆپه‌راسیۆنی چاودێری هه‌یه و سنووره‌كان به وردی پارێزراو و پته‌وكراون".
روونیشیكرده‌وه كه "ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان چاودێرییه‌كی وردی جموجووڵی تیرۆریستان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی هێرشكردن یان دزه‌كردنه نێو خاكی عێراق بده‌ن، رووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی توند و به‌هێز ده‌بنه‌وه".
ره‌سوڵ راشیگه‌یاند كه "له‌مێژه سنووره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و كامێرای گه‌رمی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراون، جگه له ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ت و پێشوه‌خته‌كان كه له‌ناو ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامدراون، دوایینیان ئه‌و هێرشه بوو كه 6 حه‌شارگه‌ی پاشماوه‌كانی داعشی كرده ئامانج له ناوچه‌ی دۆڵی حوران”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت.
PM:09:14:29/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت