گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا گه‌یشتنه شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت
وێستگه‌نیوز-
دوای دوو رۆژی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا چوونه ناو شاری حه‌له‌بی سوریا كه گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته‌یه له رووی دانیشتوانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه‌دا گرت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن لە دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "هێزه‌كانیان له به‌ره جیاوازه‌كانی باشوور و رۆژئاوا و باكوور له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن و چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی ئهلڕاشیدین و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له ده‌روازه‌ی رۆژئاوا و باشووری شاری حه‌له‌ب”.
ئاماژه‌شی به "پێشڕه‌ویی گروپه چه‌كداره‌كان له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ له باشوور و رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب و كۆنترۆڵكردنی ده‌یان شارۆچكه و گوند دا" و رایگه‌یاند كه ئه‌و هێزانه له ئێستادا سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی سه‌راقیب-ن له لادێكانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب. ئه‌مه‌ش دوای كۆنترۆڵكردنی گوندی معردبسه له باشووری شاری سه‌راقیب، جگه له كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی ئه‌لعیس له باشووری لادێكانی حه‌له‌ب بۆ گه‌یشتن به فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌بوزهور و بڕینی رێگای خه‌ناسر، رێگه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت بۆ شاری حه‌له‌ب”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد كه "له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان توندوتر ده‌بنه‌وه به‌هۆی هاتنی هێزی سه‌ربازی هه‌ردوولا و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت و هێنانی هێزی سه‌ربازی گه‌وره له ڕێگه‌ی خه‌ناسر له لادێكانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێزه‌كانی حكومه‌ت به‌ته‌واوی داڕماون و له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سوپای سوریادا گیراوه و و ده‌یان ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌ت كوژراون و برینداربوون".
لای خۆیه‌وه ئه‌بو مه‌حمود عومه‌ر یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌به‌ره‌كانی شاری حه‌له‌ب، رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانی سوپای سوریا و هێزه‌كانی پشتوانییان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له لادێكانی رۆژئاوا و باشووری حه‌له‌ب له ده‌ستیان داوه”.
PM:05:37:29/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت