لە سنووری سەنگەسەر کەسێک کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون
وێستگەنیوز_
لە گوندی دوو گۆمانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە ئیدارەی سەربەخۆی
راپەڕین، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە
نێوان دوو خێزان و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2024، لە گوندی دوو گۆمانی سنووری
ناحیەی سەنگەسەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان دوو
خێزان و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک بە ناوی "عەلی فەقێ" کوژرا، کە پێشەی
پێشمەرگەیە و خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە.
لەبارەی رووداوەکەوە نەهرۆ
عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە میدیاکانی راگەیاند،
"شەڕەکە لەنێوان دوو خێزاندا بووە کە هەردووکیان ئامۆزا و
کەسوکاری یەکترن".
ئەمیر حەسەن، پەیامنێری
ویستگەنیوز لە سنووری ئێدارەی راپەڕین رایگەیاند، "هۆکاری شەرەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا کەسێک
کوژراوە و دوو کەسی دیکەش
بریندارە، یەکێک لە بریدارەکان
بە هۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراوە."
راستوخۆ لە دوای
روداوەکە پۆلیس
و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری شەڕەکە دەکەن.
PM:02:57:11/11/2024
ئهم بابهته 968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت