وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کاتژمێر 12ـی شەوی 19ـی مانگ قەدەغەی هاتووچۆ دەستپێدەکات


وێستگەنیوز_

ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵیش دەڵێت، ئامانج لێی ئاسانکارییە بۆ پرۆسەی سەرژمێریی. 

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق تەواوکراون.

راشیگەیاند، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی لە کاتژمێر 12:00 ی شەوی 19 ی ئەم مانگەوە قەدەغەی هاتووچۆ دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 12:00ـی شەوی 21ـی مانگ دەخایەنێت.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لەو ماوەیەدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان هەموو گوند، کۆمەڵگە، ناحیە، قەزا و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا قەدەغەیە، تەنها لە حاڵەتێکی مرۆیی نەخوازراو یان حاڵەتێکی زۆر پێویست نەبێت کە ئەو کات ڕێگە بە هاوڵاتییان دەدرێت هاتوچۆ بکەن. 


PM:01:50:11/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت