هەڤاڵ ئەبوبەکر داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات یەکێکیان ببێت بە ئۆپۆسیزیۆن
وێستگەنیوز-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووی ئیداریی و سیاسییەوە بێ لایەن، داواش لە یەکێتی و پارتی دەکات لایەنێکیان ببێتە ئۆپۆسیزیۆن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2024، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "لە رووی ئیداری و سیاسییەوە بێ لایەنم".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، "حوکمڕانی جیاوازە لە حزبڕانی نابێت تێکەڵی یەکتری بکرێن، هەرکاتێک حوکمڕانی تێکەڵی حزبڕانی بێت، ئەوا حوکمڕانی وێران دەبێت".
وتیشی، "داوا لە یەکێتی و پارتی دەکەم بۆ یەکجار لە مێژووی نوێدا لایەنێکیان ببن بە ئۆپۆسیزیۆن و لایەنەکانی دیکەش نەچنە دەرەوەی حوکمڕانی".
PM:12:46:10/11/2024
ئهم بابهته 944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت