ئەردۆغان: وەستاندنی پێدانی چەک لەلایەن ترەمپەوە بۆ ئیسرائیل دەستپێکێکی باش دەبێت
وێستگەنیوز_
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "وەستاندنی پێدانی چەک لەلایەن ترەمپەوە بۆ ئیسرائیل دەستپێکێکی باش دەبێت."
ئەمرۆ هەینی 8ـی 11ـی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای گەڕانەوەی لە هەنگاریا و قیرغیزستان، رایگەیاند: جێبەجێکردنی هەمان سیاسەتەکانی جۆ بایدن، گێژاوەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات، "هیوادارین لە دووەمین خولی سەرۆکایەتیی ترەمپدا ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، وەستاندنی پێدانی چەک بە ئیسرائیل لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەستپێکێکی باش دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین و لوبنان، "ترەمپ بەڵێنی داوە کۆتایی بەو شەڕ و پێکدادانە بهێنێت کە ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەستی پێکردوون."
هەروەها وتیشی: "هیوادارین لە دووەمین خولی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێت."
PM:08:54:08/11/2024
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت