سەرۆکی پارتی راستڕەوی تووندڕەوی هۆڵەندا: وڵاتەکەمان بووەتە غەززەی ئەوروپا
وێستگەنیوز_
دوای ئه‌و هێرشانه‌ی له هۆڵه‌ندا كرایه سه‌ر ئه‌و ئیسرائیلیانه‌ی هاتبوون بۆ ئه‌مستردام تاكو له یاری تۆپی پێی تیپه‌كه‌یان "مه‌كابی ته‌لئه‌بیب" له به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس ئه‌مستردام ئاماده‌ببن. گێرت ویڵده‌رز، سه‌رۆكی راستڕه‌وی تووندڕه‌وی هۆڵه‌ندا كه پارته‌كه‌ی ئه‌ندامه له حكومه‌تی ئەو وڵاتە، له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته "غه‌ززه‌ی ئه‌وروپا".
وێڵدهرز دەڵێت: "قه‌سابخانه له شه‌قامه‌كانی ئه‌مستردام؛ و هه‌ندێك كه‌س ئاڵای فه‌له‌ستینیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و "كه‌وتوونه‌ته راونانی ئیسرائیلییه‌كان، من هه‌رگیز به‌وه رازی نابم".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردووە، ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیدار "پێویسته به‌رپرسیارییەتی شكسته‌كه‌یان له نه‌پاراستنی هاوڵاتیانی ئیسرائیل بگرنه ئه‌ستۆ".
دوێنێ شه‌و له دوای كۆتاییهاتنی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام و مه‌كابی ته‌لئه‌بیب كه یاریه‌كه به ئه‌نجامی پێنج گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه هۆڵه‌ندییه‌كه ته‌واو بوو، شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.
باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له واشنتۆن، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌دان هانده‌ری ئیسرائیل: "له ئه‌مستردام و له ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له گۆڕه‌پانه‌كه و له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌یان كه‌وتوونه‌ته ناو بۆسه‌یه‌كه‌وه و هێرشان كراوه‌ته‌سه‌ر و په‌لاماردراون".
PM:06:09:08/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت