له میسر به‌هۆی شهپازلهیهكهوه باوكی قوتابییه‌ك، مامۆستایه‌ك ده‌كوژێت
وێستگه‌نیوز-
له رووداوێكی كاره‌ساتاوی ناو یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی پارێزگای قاهیره، باوكی قوتابییه‌كی كچ، له مامۆستای كچه‌كه‌ی ده‌دات، به‌و هۆیه‌وه مامۆستاكه تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی و جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
"محه‌ممه‌د. ز" مامۆستای زمانی ئینگلیزی، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خراپی ئاستی قوتابییه‌كی سه‌رزه‌نشی ده‌كات، له‌لایه‌ن باوكی قوتابییه‌كه‌وه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر و به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دا.
ئه‌وه‌ی له‌م رووداوه‌دا سه‌یره و جێگای سه‌رسوڕمانه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاشكرا بووه، ئه‌وه‌یه باوكی قوتابییه كچه‌كه‌ش مامۆستایه، به‌ڵام له قوتابخانه‌یه‌كی دیكه ده‌وام ده‌كات.
هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، باوكی كچه‌كه سه‌ره‌تا به مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ مامۆستاكه، سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌ی كردووه. به‌ڵام قسهكردنهكهیان زۆر به خێرایی بووه‌ته ده‌مه‌قاڵێ و پاشان په‌لاماری یهكتریانداوه و له ئه‌نجامدا و به به‌رچاوی قوتابیان و مامۆستاكانی دیكه‌وه، مامۆستاكه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و ده‌بورێته‌وه.
دواتر له پێناو رزگاركردنی، به په‌له ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستاكه له شه‌ڕه‌كه‌دا تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی و جه‌ڵته‌ی مێشك بووه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
دواتر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تاوانباره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه مه‌به‌ستی كوشتنی مامۆستاكه‌ی نه‌بووه و ئه‌وه‌ی روویداوه به هه‌ڵه بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه هۆكاری شهڕكردنهكهی له‌گه‌ڵ مامۆستای كۆچكردوو، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و مامۆستایه له‌به‌ر چاوی هاوڕێكانی كچه‌كه‌ی، شه‌پازله‌یه‌كی له كچه‌كه‌ی داوه، ئه‌مه‌ش توڕه‌یی ئه‌وی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و وایلێكردووه له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌دا ده‌ست بده‌نه یه‌خه‌ی یه‌كتر.
PM:02:41:08/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت