فەرمانگەیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان کرایەوە
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای كرد له‌دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 7/11/2024 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای كرد له‌دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه پاش ته‌واو بوونی پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌كاربوونی ته‌واوی ستافی فه‌رمانگه له‌به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانی به‌ش و هۆبه‌كان.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ فه‌رمانگه‌ی ناوبراو خوازرا له‌كاره‌كانیاندا به‌تایبه‌ت كه جیهان به‌گشتی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانیدایه ، هه‌روه‌ها باس له‌ته‌واوی په‌یكه‌رو كاری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه به‌گشتی و فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌تایبه‌تی كرا.
PM:06:30:07/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت