هاریس په‌یوه‌ندی به‌ تره‌مپه‌وه‌ كرد


وێستگه‌نیوز-
كامالا هاریس كاندیدی‌ دیموكراته‌كان په‌یوه‌ندی به‌ دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی‌ كۆمارییه‌كانه‌وه‌ كرد و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا لێكرد.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كامالا هاریس كاندیدی‌ دیموكراته‌كان په‌یوه‌ندی به‌ دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی‌ كۆمارییه‌كانه‌وه‌ كرد و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا لێكرد و دانی به‌شكستی خۆیدا نا.

ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی له‌ زاری یاریده‌ده‌ری كامالا هاریسه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هاریس په‌یوه‌ندی به‌ تره‌مپه‌وه‌ كردوه‌ بۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.

هاوكات جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌ گرنگی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ ببێته‌ سه‌رۆك بۆ هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان.

لای خۆیه‌وه‌ ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری به‌رپرسێكه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاریس په‌یوه‌ندی به‌ تره‌مپه‌وه‌ كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی دان به‌ شكسته‌كه‌یدا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بنێت.

دوێنێ‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا كه‌ به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان 292 ده‌نگی كۆلیژی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ست هێناوه‌ و پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی مسۆگه‌ر كرد.


PM:11:05:06/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت