ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته عێراق و ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل، له راپۆرتێكیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئیسرائیل ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه ده‌یانكاته ئامانج، ئه‌گه‌ر بێت و گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران، له عێراقه‌وه به‌رده‌وامبن له هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و هۆشداری داوه‌ته به‌غدا.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسه‌وه كه ناسنامهكانیانی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه مانگه ده‌ستكرده‌كان، چاودێری ئه‌و كارانه‌ی ئێرانی كردووه كه موشه‌كی بالیستی و كه‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ست به‌و موشه‌كانه‌ی، له ئێرانه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو خاكی عێراق، به‌و ئامانجه‌ی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌م نزیكانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌كاریان بێنێت.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ئیسرائیل چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و ئه‌و ئامانجانه‌شی دیاریكردووه كه په‌یوه‌ندییان به میلیشاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك ئامانجی عێراقی.
ئیسرائیل هۆشداری داوه‌ته به‌غدا به‌وه‌ی پێویسته جڵه‌وی گروپه چه‌كداره‌كان بگرێت و رێگه‌یان پێنه‌دات له خاكی عێراقه‌وه هێرشی بكه‌نه‌سه‌ر.
PM:10:24:03/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت