باڵیۆزی ئه‌مریكا: بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌م كرد
وێستگه‌نیوز-
باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه "بره‌ودان به‌كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار هاوكار ده‌بێت له هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان".
نوخشه ناسح قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه "به یاوه‌ری باڵیۆزی ئه‌مریكا خاتوو(AlinaL Romanowsk) و كونسوڵی گشتی ( Steven Bitner) سه‌ردانی كێڵگه‌ی كوردستاننی كاك حامد-مانكرد و له نزیكه‌وه باسی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ كردین".
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: "میوانه‌كان سه‌رسام بوون به به‌رهه‌م و داهێنانی له‌م كێڵگه‌یه‌دا، دواتر به‌ڵێنیان دا هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
لای خۆیه‌وه ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) نوسیویه‌تی: "له یه‌كه‌م سه‌ردانمدا بۆ هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانێكی ناوازه‌ی كێڵگه‌ی كوردستان‌م كرد له هه‌ڵه‌بجه به هاوڕێیه‌تی قایمقام نوخشه ناسیح".
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت: "بره‌ودان به كاری كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت له هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری ناوخۆ و دابینكردنی ده‌رفه‌تی كاری به‌رهه‌مدار".
PM:08:38:03/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت