وەزیری خوێندنی باڵا: لە 96%ی ئەوانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2024 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025 راگەیاند.
د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "لە 96%ی ئەوانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ خوێندکارێک نامێنێتەوە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرنەگیرێن، لە 100%ی دەرچووان وەردەگیرێن. دڵنیاییش دەدەین ئەو 4%ی ماون وەردەگیرێن، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە وەرنەگیراون".
هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، "ئەمساڵ 53 هەزار و 79 دەرچوو لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، لەو ژمارەیە 804 دەرچووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمن".
PM:12:34:03/11/2024
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت