د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ مالیكی سه‌قامگیری و بۆ حه‌لبوسی گۆڵ بوو
وێستگه‌نیوز-
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدونی په‌رله‌مانتار پێیوایه كه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستای، بۆ نوری مالیكی، سه‌قامگیری و گه‌ره‌نتییه بۆ داهاتووی.
رۆژی پێنجشه‌ممه 31 تشرینی یه‌كه‌می 2024، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی كاندیدی هاوپه‌یمانیی عه‌زم، له دوو گه‌ڕی ده‌نگداندا و به 168 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو كه 269 په‌رله‌مانتار بوون، بووه براوه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه فشارێكی سیاسی به‌خۆوه‌بینی و بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی مه‌شهه‌دانی به‌سه‌ر سالم عیساوی ركابه‌ری كه رازی نه‌بوو له دوای گه‌ڕی یه‌كه‌م پاشه‌كشه بكات.
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وباره‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیویه‌تی: "مه‌شهه‌دانی له كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌یدا به به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاداشتێكی به‌نرخ وه‌رده‌گرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی تۆپێكی له‌سه‌ر هێڵ و گۆڵێكی بێ گۆڵپارێز و گۆڵێكی گرانبه‌ها بوو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده پێیوایه كه پۆسته‌كه "بۆ نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون، سه‌قامگیری و گه‌ره‌نتی بۆ داهاتوو هه‌یه".
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون راشیگه‌یاند كه بۆ سالم عیساوی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا گره‌وێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
AM:09:50:02/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 4220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت