گۆرانیبێژی فارس ئەمیر تەتەلوو بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادرا
وێستگەنیوز-
وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سزای 15 ساڵ زیندانی بە سەر گۆارنیبێژ ئەمیرحوسێن مەقسوودلوو ناسراو بە ئەمیر تەتەلوو سەپێندرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەسغەر جەهانگیری، وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئەمیر تەتەلوو 15 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا، بە تۆمەتی دوو دۆسیە".
ئاماژەی بەوەکرد، "دۆسیەی یەکەم تایبەت بووە بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و 5 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە، دۆسیەی دووەمیش پەیوەندی بە هاندان بۆ بەدڕەوشتی بووە و 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە".
لە ساڵی رابردووە ئەمیر تەتەلوو لە دەروازەی سنووریی بازەرگانی ورمێوە لەلایەن تورکیاوە رادەستی حکومەتی ئێران کرایەوە.
PM:05:39:13/10/2024
ئهم بابهته 3956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت