ئارام جه‌مال: یه‌كێتی و پارتی سه‌رقاڵی گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كارتی بایۆمه‌ترین
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی و پارتی سه‌رقاڵی گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كارتی بایۆمه‌ترین، له كاتێكدا ناتوانن له ڕۆژی ده‌نگدان دا ئه‌و كارتانه به‌كاربهێنن و "ئامانجیان ته‌نها ترساندنی ده‌نگده‌رانه".
ئارام جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "جاران یه‌كێتی و پارتی ته‌نها كارتی بایۆمه‌تریان له هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا به ماڵان‌دا ده‌گه‌ڕێن و داوای وێنه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌كه‌ن".
وتیشی: "وه‌رگرتنی وێنه‌ی كارتی بایۆمه‌تری تایبه‌تمه‌ندی ده‌نگده‌ره و حزبی كوردی له بێ چاره‌ییدا ئه‌مه ده‌كات، گه‌ر حزب جه‌ماوه‌ری هه‌بێت پێویستی به‌مه نییه".
بڕیاره له ڕۆژی 20 ی مانگی ده‌ی 2024، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، ده‌نگده‌ر له ڕێگه‌ی كارتی بایۆمه‌تری تایبه‌ت به خۆیه‌وه ده‌توانێت ده‌نگ بدات و به‌شداری پرۆسه‌كه بكات.
كارتی بایۆمه‌تری كه بۆ ده‌نگدان به‌كارده‌هێنرێت، وێنه‌ی ڕواڵه‌تی ده‌نگده‌ری له‌سه‌ره و به پێی ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هه‌ر ده‌نگده‌رێك ئه‌و كارته‌ی نوێ نه‌كردبێته‌وه له مافی ده‌نگدان بێ به‌ش ده‌بێت.
ئارام جه‌مال ده‌ڵێت كه "كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كارتی بایۆمه‌تری فشار دروستكردن و شه‌ڕی ده‌روونییه، ئه‌گینا له ڕووی كردارییه‌وه حزب سودی لێ نابینێت. مه‌سه‌له‌كه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه تا به ده‌نگده‌ر بوترێت وێنه‌ی كارته‌كه‌ت لای ئێمه‌یه، تا چووه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بترسێت و ئه‌و ترسه وای لێبكات ئاراسته‌ی ده‌نگه‌كه‌ی بگۆڕێت".
یه‌كێتی و پارتی وێنه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كارتی بایۆمه‌ترییان له هێزه ئاسایشییه‌كان و سه‌ربازییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان وه‌رگرتووه، ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نانه‌ت كارمه‌ندانی كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌ت و هاوڵاتی ئاسایشی گرتووه‌ته‌وه.
وریا عه‌لی، كارگێڕی لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "ئێمه كارتی بایۆمه‌تریمان نه‌ك له ئه‌ندامانی خۆمان به‌ڵكو له خه‌ڵكی سڤیلیش وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئاگاداری لایه‌نی ترین ئه‌و كاره‌ی كردووه. ئه‌مه یه‌كێكه له رێكاره خراپه‌كان و ده‌بێت كه‌شێكی دیموكراسی بۆ ده‌نگده‌ر فه‌راهه‌م بكرێت تا ئازادانه ده‌نگ بدات".
وتیشی كه "ئێمه بڕوای ته‌واومان به خۆمان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه".
كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كارتی بایۆمه‌تری له لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه له كاتێكدایه، ئه‌و دوو حزبه ژماره‌یه‌كی زۆر تیمیان بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دروستكردووه و زانیاری وردیان له‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان كۆكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و تیمانه‌ی یه‌كێتی و پارتی پێكیان هێناون، بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ڕه‌وانه‌ی نزیك بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێن و ناوی ده‌نگده‌رانی ئه‌و دوو حزبه‌یان له‌و بنكانه پێده‌درێت، هه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرێكیان ده‌نگی نه‌دابێت و به‌گومان بن لێی ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند،"ڕێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته به‌رو هیچ كه‌سێك نازانێت ده‌نگده‌ر ده‌نگ به كێ ده‌دات، ته‌نانه‌ت وێنه‌گرتن و به‌كارهێنانی مۆبایلیش قه‌ده‌غه‌یه".
PM:09:56:09/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت