پارتی بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ره‌شید و رافیده‌ین له سلێمانی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی یه‌كێتی ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز
وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "لێدوانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌رباره‌ی ته‌وتینی مووچه پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه، ده‌شڵێت: "ئه‌م لێدوانانه دوای هه‌ڵبژاردن وا نامێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی داواكارییه‌كی یه‌كێتی داوه‌ته‌وه به كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین له سلێمانی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ته‌وتینی مووچه له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من.
وه‌فا له لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد ئه‌لیه‌وم ده‌ڵێت: "ئه‌و لێدوانانه، ته‌نها بریتییه له پڕوپاگه‌نده و ریكلامی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ده‌ست ترس و نیگه‌رانییه‌وه ده‌ناڵێنێت و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ستبێنێت".
وتیشی: "سلێمانی یه‌كه‌م شار بوو ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ تۆماركرنی فه‌رمانبه‌ران له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، هه‌ژماری من پرۆژه‌یه‌كی گرنگه بۆ ته‌وتینی مووچه و له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه. به‌ڵام لێدوانه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ راكێشانی هه‌ست و سۆزی هاوڵاتیان، پێش هه‌ڵبژاردن، ئه‌م لێدوانانه دوای هه‌ڵبژاردن وا نامێنێته‌وه و جیاوازه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نه‌رمین مه‌عروف په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه رێگریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكه فیدراڵییه‌كان له هه‌رێم، هۆكاری دواكه‌وتنی ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه له به‌رده‌م كێشه‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگانه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه.
نه‌رمین مه‌عروف له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "دوای بڕیاره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بانكه حكومییه‌كاندا، نه‌ك له پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم "هه‌ژماری من"، هه‌وڵه‌كانمان بۆ كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكه فیدراڵییه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم چرٍتر ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:09:46:08/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 4656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت