وتەبێژی حكومەتی عێراق: لە هەوڵداین بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان
وێستگەنیوز_
پاش تۆمەتبارکردنی عێراق بە هاوکاریکردنی ئیسرائیل، باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: هەڵوێستە فەرمییەكانی عێراق تەنها حكومەت گوزارشتی لێدەكات، بە سیاسەتەكانی و هەنگاوەكانی پاڵپشت بە دەستوور و سیستمی دیموكراتی، بەرپرسیارێتی لە وێناكردنی سیاسەتی گشتی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراق.
ئەمرۆ سێشەممە 8ـی 10ـی 2024، باسم عەوادی لە راگەیەندراوێکدا جەختیكردووە: تەخوینكردنی برایانمان و خراپەكاری دژیان رەتدەكەینەوە، بەتایبەت كە ئەوانیش لە هەوڵدان بۆ پاراستنی گەلی فەلەستین و بەدیهێنانی مافەكانیان، هەروەها مافی گەلی لوبنان لە پاراستنی سەروەری بەسەر خاكەكەی و پاراستنی سنوورەكانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەردەوامبونی عێراق لەهەنگاوە نێودەوڵەتی هەرێمایەتیەكان، بە ئامانجی راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە و لوبنان.
راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حكومەتی عێراق دوای ئەوە دێت، ژمارەیەك لە میلیشیا چەكدارەكانی عێراق؛ سعودیە و ئیماراتیان بەوە تۆمەتباركردووە کە گوایە دەستیان هەیە لە جەنگی لوبنان و، زانیاری وردیان لەبارەی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان رادەستی ئیسرائیل كردووە.
PM:01:04:08/10/2024
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت