ئه‌مریكا رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌مكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا بڕیاری‌ دا سوودی بانكی به‌ڕێژه‌ی‌ نیو نوقته‌ كه‌مبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاڕ ده‌بێت.

له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی جیرۆم پاوڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، بڕیار درا رێژه‌ی سووی بانكی له‌ ئه‌مریكا بۆ 0.5.% داببه‌زێنرێت، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بێت.

ئه‌م بڕیاره‌، ئابووری ئه‌مریكا له‌ داكشان ده‌پارێزێت و رێگر ده‌بێت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌و وڵاته‌دا.

هاوكات نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته‌ و نرخی زێڕ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ به‌رزترین ئاستی مێژوودایه‌ و نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 597 دۆلار.


PM:09:46:18/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت