مۆساد شێوازی سه‌یری تیرۆركردنی هه‌یه له‌وانه بۆمبڕێژكردنی كتێبێك بۆ سه‌دام
وێستگه‌نیوز-
ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ر، تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین شێوازی سه‌یر و نامۆ كه له ماوه‌ی ده‌یه‌كانی رابردوودا، ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" ناوبانگی پێده‌ركردووه.
مۆساد ساڵی 1949 دامه‌زراوه كه ساڵێك دوای دامه‌زراندنی "ئیسرائیل"ه، به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تێلێگراف، ناوی مۆساد په‌یوه‌سته به چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنه‌وه.
بیروڕاكان وایه كه به درێژایی حه‌وت ده‌یه‌یه، ئیسرائیل بۆ گه‌یشتنی به ئامانجه‌كانی، پشتی به كتێبی بۆمبڕێژكراو، دۆشكه‌ی كۆنترۆڵكراو له دووره‌وه و ته‌نانه‌ت پشتی به هه‌ویری/ مه‌عجونی ژه‌هراوی ددان به‌ستبێت و ده‌رئه‌نجامه‌كانیش تێكه‌ڵه‌یه‌ك بووه له سه‌ركه‌وتن و شكست.
ساڵی 2012، له فیلمێكی دێكۆمێنتاریدا، باس له‌وه ده‌كرێت ئیسرائیل له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی كتێبێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه، سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق بكوژێت و هه‌وڵه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
فیلمی دیكۆمێنتاریی Sealed Lips، ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه سه‌دام حسێن رازی نه‌بووه خودی خۆی كتێبه‌كه بكاته‌وه، له بری خۆی كتێبه‌كه‌ی داوه به یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی.
سه‌روه‌ختێك به‌رپرسه‌كه كتێبه‌كه ده‌كاته‌وه، پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌بێته هۆی كوشتنی به‌رپرسه‌كه و هیچ زیانێكیش به‌ر سه‌رۆكی عێراق ناكه‌وێت.
له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌یر و ئاڵۆزی دیكه‌دا، هه‌ویرێكی ژه‌هراوی ددان به‌كارهێنراوه، ئه‌م هه‌ویره ژه‌هراویه بۆ كوشتنی وه‌دیع حه‌داد، سه‌رۆكی به‌ره‌ی میللیی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین به‌كارهێنراوه.
به گوێره‌ی كتێبی: "Rise and Kill First " مێژووی نهێنی تیرۆره ئامانجداره‌كانی ئیسرائیل كه ساڵی 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له نووسینی رۆژنامه‌نووس رۆنین بێرگمان له رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز، باس له‌وه ده‌كات یه‌كه‌یه‌كی كوشتنی نهێنی سه‌ر به مۆساد، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تێوه‌گلاوه.
ساڵی 1978 گروپێك له یه‌كه‌ی كوشتنی نهێنی، توانیویانه بگه‌نه ماڵی وه‌دیع حه‌داد، هه‌ویری دانه‌كه‌یان گۆڕیوه به دانه‌یه‌كی هه‌مان شێوه كه ژه‌هرێكی تێدابووه زانا ئیسرائیلییه‌كان پهرهیانپێدابوو.
ده‌وترێت هه‌ر جارێك كه حه‌داد ددانی شۆردووه، ژه‌هره‌كه رۆشتووه‌ته ناو ده‌می، دواتر حه‌داد گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی عێراق و دواجار بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات كراوه. له‌وێ پزیشكه‌كان له جانتا تایبه‌ته‌كه‌ی حه‌داد بۆ كه‌لوپه‌لی پاكوخاوێنی، هه‌ویره ژههراوییهكهیان دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت مردنه‌كه‌ی حه‌داد، مردنێكی له‌سه‌رخۆ و به ئازار بووه و له رارهوهكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه، گوێیان له هات و هاواری حه‌داد بووه و دوای 10 رۆژ كۆچی دوایی كردووه.
هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، گومانی ئه‌وه ده‌كرێت مۆسادی ئیسرائیل، ساڵی 2020 له رێگه‌ی به‌كارهێنانی دۆشكهیهكهوه كه له دووره‌وه كۆنترۆڵكراوه، موحسین فه‌خری زاده سه‌رۆكی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی كوشتبێت.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌وترێت رهشاشهكه، به پارچه پارچه‌یی و به شێوه‌ی قاچاخ، دزه‌ی پێكراوه‌ته ناو ئێرانه‌وه، پاشان پارچه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه و دواتر له بۆسه‌یه‌كدا بۆ كوشتنی زاناكه دانراوه كه له گه‌شتێكی نزیك تاران بووه.
جگه له‌وانه، كتێبه‌كه چه‌ندین هه‌وڵی دیكه‌ی كوشتن له‌خۆده‌گرێت كه سه‌ركه‌وتوونه‌بوون، بگره شكست به هه‌وڵه‌كان هێنراوه. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه هیچیان نه‌كرد، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ناوی مۆسادی به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2024، حزبوڵای لوبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌رباره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له سه‌رانسه‌ری لوبناندا كه بووه هۆی كوشتنی 12 كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه، ئیسرائیلی به به‌رپرسی ئه‌و كاره زانی و بهڵێنیدا وه‌ڵامبداته‌وه.
PM:09:28:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت