نازم ده‌باغ: سه‌ردانه‌كه‌ی پزیشكیان ئاماژه‌یه بۆ گرنگیدانی ئێران به هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران رایگه‌یاند كه، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق و دواتر بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌لای ئێرانه‌وه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ سلێمانی گرنگ و تازه بوو، ئاماژه‌بوو به گرنگیدانی ئێران به سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی، به تایبه‌ت سلێمانی سنورێكی فراوانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه".
وتیشی: "ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستان بن، به تایبه‌ت جوڵه‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ سه‌قامگیری ده‌وێت، سه‌رمایه‌گوزاری پێویستی به دابینكردنی ئه‌منییه‌ته".
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند،"سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ سلێمانی جیاواز بوو له سه‌ردانه‌كانی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، چونكه ئه‌و دوو شاره پایته‌ختی عێراق و هه‌رێمی كوردستانن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی پزیشكیان بۆ سلێمانی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری ئێران بوو بۆ یه‌كێتی، چونكه پزیشكیان ده‌یتوانی له هه‌ولێر چاوی به بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی بكه‌وێت، به‌ڵام كاتێك خۆی هاته سلێمانی ئاماژه‌ی تێدابوو".
رۆژی چوارشه‌ممه، 11 ی مانگی نۆی 2024، شاندێكی باڵای ئێران به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقدا كۆبوویه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌رۆك كۆماری ئێران له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،"له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبووینه‌وه‌و گفتووگۆمان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێتی باش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كرد."
سه‌رۆك كۆماری ئێران له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به زمانی كوردی قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد، كه به‌ڕای چاودێران ئه‌مه په‌یام بوو بۆ كوردانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند،"سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی گرنگبوو، به‌تایبه‌ت هه‌رێم و ئێران په‌یوه‌ندی مێژوویی و سنوری هاوبه‌ش له نێوانماندا هه‌یه."
وتیشی: "ئێمه ئه‌و په‌یامه‌مان گه‌یاندووه، ده‌مانه‌وێت فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئارامی بین له ناوچه‌كه، هه‌رێم هه‌ڕه‌شه و سه‌رئێشه نییه بۆ هیچ لایه‌ك، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت رۆڵی باش بگێڕێت و سه‌لماندووشمانه".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تدا كۆبوویه‌وه.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ سلێمانی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌زاری مام جه‌لال، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له به‌رده‌وامی و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئێران كه مام جه‌لال به‌ردی بناغه‌ی داناوه".
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ شاری هه‌ولێر له‌كاتێكدایه، پێشتر شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به یه‌كێك له پێگه‌كانی ئیسرائیل داده‌نراو چه‌ندین جار ئه‌و شاره كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماری ئێران و میلیشیا شیعه‌كان.
AM:09:31:13/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت