هۆشدارییەک لە بانکی ناوەندییەوە بۆ هاوڵاتییان
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئەیلولی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامی هەیە و تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دەدرێت".
بانکی ناوەندیی عێراقی جەختی لەوەکردووە، کە ئەو نووسراوەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و لەلایەن بانکی ناوهندییهوه دەرنەچووە، پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار لە ڕێگەی ئەو شوێنانەی، کە بۆ ئەم مەبەستە دیاریکراون لە فڕۆکەخانەکاندا زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "دۆلار لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو نادرێتە گەشتیاران، بەڵکو لە فڕۆکەخانەکان دەدرێت".
هەروەها بانکی ناوهندی داوا دهکات، به ورییایهوه ئاگاداری ئهم نووسراوە ساختەیە بن.
PM:10:52:12/09/2024
ئهم بابهته 5604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت