دابەشکردنی ئاو لەم ناوچەیە رادەگیرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار، هاوڵاتییانی قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژی شەممە ئاویان پێنادرێت.
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار رایگهیاندووه، "رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو كه دهكاته 14-9-2024، دابەشکردنی ئاو لە کەلار رادەگیرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەهۆی کوژانەوەی گشتیی کارەبای بەردەوام بۆ پێکەوەبەستنی هێڵەکانی (132کی.ڤی) دەربەندیخان - کەلار1 بە وێستگەی تازەی کەلار 2، دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت".
بهڕێوهبهرایهتییهكه ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای پێکەوەبەستنی هێڵەکە و تەواوبوونی کارەکان، دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە".
PM:08:16:12/09/2024
ئهم بابهته 17676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت