لە رووداوێکدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئەیلولی 2024، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی کنگربان لەسەر رێگەی خورماتوو - کفری وەرگەڕا.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە باوک و کوڕێک بوون، هەروەها کچ و دایکێکیش برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم ئەو کەسانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی شاری کەرکوکن.
PM:07:31:12/09/2024
ئهم بابهته 5884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت