کۆمسیۆن لەبارەی وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زانیاریی دەخاتەڕوو
وێستگەنیوز-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە زانیاری دەخاتەڕوو.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، "بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری یاسا و رێكخستنە گشتییەكان ئازادە، ئەوەش بەپێی یاسای كۆمسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەکرد "وردبینی بۆ ناوی كاندیدەكان خەریكە تەواو دەبێت، بەڵام تاوەکو وردبینی کاندیدەکان تەواو نەكرێت، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاری وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرناكات".
باسی لەوەشکرد، "هەر كەس و لایەنێك پێشێلكاری بكات، سزا دەدرێت و لیژنەیەكی تایبەتیش بۆ ئەو مەبەستە پیكهێنراوە، سزاكانیش بەشێكی مادین تەنانەت تا دوورخستنەوەی كاندیدیش لە هەڵبژاردن دەگرێتەوە".
PM:04:37:12/09/2024
ئهم بابهته 2836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت