له‌ناكاو په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی ئیخوان موسلمین له ئه‌سته‌نبوڵ راده‌گیرێت
وێستگه‌نیوز-
به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو، هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی گروپی ئیخوان موسلمین كه له توركیاوه په‌خشده‌كرێن، په‌خشه‌كه‌یان راوه‌ستا و بینه‌رانیش سه‌ریان سوڕما به راوه‌ستانی په‌خشی راسته‌وخۆی هه‌ردوو كه‌ناڵی "ئه‌لشه‌رق" و "موكهمهلین" كه له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه په‌خشده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی "ئه‌لشه‌رق" لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند راوه‌ستانی په‌خشه‌كه‌ی، به‌هۆكاری ته‌كنیكی بووه و كار له‌سه‌ر چاكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. به‌ڵام كه‌ناڵی "موكهملین" بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و قسه‌ی له‌سه‌ر هۆكاری راگرتنه‌كه نه‌كردووه.
كه‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لشه‌رق" له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ده‌ڵێت: "داوای لێبوردن له بینه‌رانمان ده‌كه‌ین، به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی، كه‌ناڵه‌كه‌مان راوه‌ستاوه و له ئێستادا سه‌رقاڵی چاككردنی كێشه‌كه‌ین".
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت ئاشكرا كردووه كه كه‌ناڵه‌كانی ئیخوان، له‌سه‌ر یه‌ك مانگی ده‌ستكرد په‌خشده‌كرێن و مانگه ده‌ستكرده‌كه تووشی كێشه بووه و له‌گه‌ڵیدا په‌خشی كه‌ناڵه‌كانیش راوه‌ستاون.
پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، دوای ده‌یه‌یه‌ك له دابڕانی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میسر، پێشوازی له عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كرد.
سیسی رایگه‌یاند زۆر دڵخۆشه به یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ توركیا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارنی توركیا، به‌ر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بڕیاریاندا چالاكییه میدیاییه‌كانی ئیخوان قه‌ده‌غه بكه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی ئیخوانه‌وه له ئه‌سته‌نبوڵ په‌خشده‌كرێن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ك رێخۆشكردن بوو بۆ نزیكبوونه‌وه له میسر.
له‌م باره‌یه‌وه، موعته‌ز مه‌ته‌ر بێژه‌ری ئیخوان، رایگه‌یاند به هۆی داواكارییه‌كی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، چالاكییه میدیاییه‌كانی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر یوتیوب راگرتووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بێژه‌ری دیكه، له‌وانه محه‌ممه‌د ناصره، حه‌مزه زوبع، هونه‌رمه‌ند هشام عه‌بدوڵا، به هۆی داواكارییه‌كی فه‌رمی ئه‌نقه‌ره‌وه، به‌رنامه‌كانیان راگرتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا داوایان له كه‌ناڵه‌كانی ئیخوان كردووه، ئه‌و به‌رنامانه‌یان راگرن كه ره‌خنه له میسر و وڵاتانی كه‌نداو ده‌گرێت، یا ئه‌وه‌تا به یه‌كجاری نابێت له‌سه‌ر خاكی توركیاوه په‌خش بكه‌ن و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به سه‌ركرده‌كانی ئیخوان راگه‌یه‌ندراوه. هه‌موو ئه‌وه له سایه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له میسر و وڵاتانی كه‌نداو رووده‌دات.
سه‌ركرده‌كانی ئیخوان پێیانوایه ئه‌و دۆخه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان و له‌گه‌ڵ چالاكییه میدیاییه‌كانیان ناگونجێت، بۆیه بڕیاریانداوه كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانیان بگوێزنه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه.
PM:04:12:11/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت