سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له پزیشكیان كرد ئاوی سنووره‌كان به‌ربداته‌وه
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران
وێستگه‌نیوزـ
د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له به‌غدا رایگه‌یاند، ئێران دراوسێیەکی گرنگی عێراقە و پێگەیەکی گەورەی ناوچەیی هەیە لە پاڵپشتیکردن و سەقامگیرکردنی ناوچەکە، داواشی كرد، ئاوی سنووره‌كان به‌ربداته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە، "ئەو پەیوەندییانەی هەردوو وڵاتی دۆست کۆدەکەنەوە پتەو و مێژوویین".
باسی له‌وه‌شكرد: روونیشیکردەوە کە ئێران دراوسێیەکی گرنگی عێراقە و پێگەیەکی گەورەی ناوچەیی هەیە لە پاڵپشتیکردن و سەقامگیرکردنی ناوچەکە، ئەوەش عێراق بە توندی پاڵپشتی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش دەکات لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و چەسپاندنی ئاسایشی سنوورەکان و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر پێویستی کاراکردنی رێککەوتننامە و یاداشتە لێکتێگەیشتنە واژۆکراوەکانی نێوان دوو وڵات و پتەوکردنی پەیوەندی دۆستایه‌تی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان دوو وڵات بکات كرده‌وه.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا یەکێکە لە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم هەردوو وڵات و جیهان بەگشتی، جەختی لە گرنگی کاری هاوبەش لەوبارەیەوە بەتایبەت پرسی ئاو، داوای کرد ئاوی هاوبەشی رووبارەکانی سنوور به‌ربداته‌وه.
سه‌باره ت به باجه داراییه کانی حکوومه تی عێراق به لایه نی ئێرانی، سه ڕۆکی کۆمار گرنگی کارکردن بۆ دۆزینه وه ی لێکتێگه یشتنی هاوبه ش و فۆرموله یه کی گونجاو بۆ پێدانی ئه و باجانه به کۆماری ئیسلامی ئێران و به پێچه وانه وه شی کرده وه.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران پەرۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، و هەماهەنگی لەسەر هەموو پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش، هەروەها خواستی وڵاتەکەی بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتر و میکانیزمی هاوکاری دەربڕی، کە دەتوانرێت لەسەری بنیات بنرێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها خوازیاری پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی ستراتیجی بۆ هاریکاریی هاوبەش لە کەرتەکانی تەندروستی، ژینگە، پیشەسازی، ئاسایش و گەشتیاری بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2024، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا.
هاوكات پزیشكیان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و بڕیاره سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانیش بكات.
PM:01:36:11/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت