سودانی و پزیشکیان: گرنگە پێکەوە رووبەڕووی ئالنگارییەکانی ناوچەکە ببینەوە
سودانی و پزیشکیان
وێستگهنیوزـ
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لە گرنگی کاری دوولایەنە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکەنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئهیلولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانییەوە پێشوازیی لێ کرا.
سەرۆک کۆماری ئێران سەرەتا لە کۆشکی کۆماری لە بەغدا، لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و دواتریش لە کۆشکی حکومی، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و پزیشکیان، وەک لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی پێ کراوە، "گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەک دۆسیە و بابەتی گرنگ و هاوبەش بە مەبەستی پەرەپێدانی هاوکاریی و هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات، کرا".
PM:12:44:11/09/2024
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت