وتهبێژی حكومهتی عێراق: بڕیارماندا بە خەرجکردنی بڕە پارەی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق
وێستگهنیوزـ
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیاریاندا بە خەرجکردنی بڕە پارەی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ئەوانەی بایۆمەترییان نییە، دەشڵێت، "2024 دوایین وادەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتی لیستەكانی مووچە".
باسم عەوادی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کۆتایی ساڵی 2024 دوایین وادەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دروستبووە، دەبێت حکومەتی هەرێم پابەند بێت بەدروستکردنی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەرانی خۆی.
ئهوهشی وتووه، بڕیاریاندا بە خەرجکردنی بڕە پارەی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی بایۆمەترییان نییە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزای وڵاتەكەی لەسەر هاووڵاتییانی توركیا جەختی لەوەكردووەتەوە، عێراق ڤیزای لەسەر دوو تەمەن بۆ هاووڵاتییانی تورکیا هەڵگرت، ئەوانیش خوار تەمەن 15 ساڵ و سەروو 50 ساڵ ڤیزایان لەسەر هەڵدەگیرێت کاتێک دێنە عێراق.
PM:10:56:10/09/2024
ئهم بابهته 3384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت