لاهور شێخ جه‌نگی‌ له‌ پێنجوێن: ئه‌وه‌ی‌ نه‌چێت بۆ ده‌نگدان وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌نگ بدات به‌ گه‌نده‌ڵی‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل داواكاره‌ هه‌مووان بچن بۆ ده‌نگدان و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌چێت بۆ ده‌نگدان وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌نگ بدات به‌ گه‌نده‌ڵی‌. ده‌شڵێت: "هه‌ڵبژاردنێكی‌ چاره‌نووسساز له‌ به‌رده‌مماندایه‌".


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 لاهور شێخ جه‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل سه‌ردانی‌ شارۆچكه‌ی‌ پێنجوێنی‌ كرد و له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی‌: "پێنجوێن قه‌ڵای‌ میلله‌ته‌، قه‌ڵای‌ هیچ حزب و كه‌سێك نییه‌ و خاكی‌ كوردستان موڵكی‌ هیچ حزبێك نییه‌".

وتیشی‌: "له‌ناو یه‌كێتیش ئه‌م قسانه‌م كردووه‌ و گله‌ییم له‌ نوێنه‌ره‌كه‌مان له‌ حكومه‌ت ده‌كرد و ده‌موت وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌ر خزمه‌تت پێناكرێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئێمه‌دایه‌ له‌ چوار ساڵی‌ داهاتوو خه‌ڵكی‌ كوردستان ببێته‌ خاوه‌نی‌ ده‌ستوورێكی‌ هه‌میشه‌یی".

سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "هاتووم خه‌ڵك وشیار بكه‌مه‌وه‌ و بڵێم بڕۆن بۆ ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به‌و حزبانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتن، چونكه‌ نه‌چوونی‌ تۆ بۆ ده‌نگدان وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌نگێكیت دابێت به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و گه‌نده‌ڵكاران".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ جیاوازه‌ و له‌ 32 ساڵی‌ رابردوو هه‌ڵبژاردنی‌ له‌م جۆره‌ چاره‌نووسساز بۆ گه‌لی‌ كوردستان نه‌هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌. قودره‌تێك هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ به‌غداوه‌یه‌، قودره‌تی‌ گۆڕانكاری‌ و ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتین ده‌كرێت ئه‌م هێزه‌ به‌كاربهێنن بۆ گۆڕانكاری‌ له‌ ناوخۆ".

له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ كه‌ بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت 27 كورسی‌ په‌رله‌مان ده‌هێنن، لاهور شێخ جه‌نگی‌ وتی‌: "له‌ ئێستاوه‌ پارتی‌-یان كرد به‌ برا گه‌وره‌ی‌ خۆیان و ده‌ڵێ‌ پارتی‌ 10 كورسی‌ له‌ ئێمه‌ زیاتر ده‌هێنێت، چۆن شتی‌ وا ده‌بێت؟".

راشیگه‌یاند كه‌ "ئێمه‌ هاتوویت ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ ده‌ست به‌ پشتیوانی‌ گه‌ل و باوه‌ڕناكه‌م ئه‌م جاره‌ بتوانن ساخته‌كاری‌ بكرێت".


PM:06:14:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو