ئەنجومەنی دادوەریی عێراق: وەزارەتی پەیوەندییەکان دەسەڵاتی بلۆککردنی ئەو دەزگا و ماڵپەڕانەی نییە کە سەرپێچی دەکەن
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق وەڵامی لێکۆڵینەوەیەکی سروە عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەداتەوە سەبارەت بە بلۆککردنی دەزگا میدیاییەکان و ئەو ماڵپەڕانەی کە لە عێراق کاردەکەن.
لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هاتووە، "وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی بلۆککردنی ئەو دەزگا و ماڵپەڕانەی نییە کە سەرپێچی یاسایی ئەنجام دەدەن".
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی میدیا و پەیوەندییەکان تاکە کەسە کە دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیاری بلۆککردنی هەیە لەسەر بنەمای فەرمانی یاسایی ژمارە (65)ی ساڵی 2004 کە کاری پێدەکرێت، بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی کە بەپێی بەشی (1/9) لە هەمان بڕیار، ئاماژە بەوە دەکات، هەر بڕیارێک کە بەناوی دەسەڵاتەوە دەرچووە، دەتوانرێت لە ماوەی (30) ڕۆژدا لە بەرواری دەرکردنی بڕیارەکەوە تانە بدرێت، بەپێی بەشی (5/8)ی هەمان فەرمان.
PM:01:01:10/09/2024
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت