زانکۆی سلێمانی خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز-

زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەمینجار پلاتفۆڕمێکی ئۆنلاینی تایبەت بە خزمەتگوزاری بۆ خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکان رادەگەیەنێت، کە تیادا پرۆسەی خۆتۆمارکردن و سەرجەم کارەکانی تایبەت بە وەرگرتن لە بەشە ناوخۆییەکان بە سەرجەم قۆناغەکانەوە دەبێتە ئۆنلاین.

توانا سەعید، بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای زانیاری لە زانکۆی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئەم بڕیارە کار ئاسانییەکی زۆر بۆ خوێندکاران دەکات و دەتوانن لە ماڵی خۆیانەوە بەرێگەی ئۆنلاین سەرجەم کارەکانیان بۆ خۆتامارکردن لە بەشە ناوخۆییەکان ئەنجام بدەن".



AM:10:23:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو