روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی کرێی راکێشان (عمولە)ـی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم بڵاوکردوە.
لە روونکردنەوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەموومان دەزانین راکێشانی پارە لە ئامێری پارە راکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە رابکێشێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بە کرێی (0.4%) دەکات بۆ هەر ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت. ئەمانەش کۆمەڵێک نموونەن:
1- بڕی 100,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت، (لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
2- بڕی 200,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت، (لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
3- بڕی 300,000 دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی 1,200 دیناری عێراقی دەبێت.
4- بڕی 400,000 دیناری عێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,600 دیناری عێراقی دەبێت.
5- بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500,000 دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابکێشێت، عمولەکەی تەنها 2,000 دیناری عێراقی دەبێت.
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا هاتووە "بۆ ئاسانکاری، کرێی ڕاکێشانی پارە لەنێوان کەمترینی 1,000 تاکو ئەوپەڕی 2,000 دینار دەبێت".
PM:02:23:09/09/2024
ئهم بابهته 6944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت