له شاری مه‌ككه ئه‌فسه‌رێكی میسری هاوسه‌ری پێشووی و دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
وێستگهنیوزـ
له رووداوێكی تراژیدیدا، له ولاتی سعودیه و له شاری مه‌ككه، پیاوێكی میسری هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوسه‌ری پێشووی (دایكی سێ منداڵه‌كه‌ی) كه جیابوونه‌ته‌وه و دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكیان ده‌كوژێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه، رۆژی شه‌ممه توانیان تۆمه‌تباره‌كه له شاری مه‌ككه ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ركه‌وتووه ئه‌م كه‌سه، پێشتر چه‌ند جارێكی دی هه‌مان ئه‌م كاره‌ی كردووه و له هه‌ردوو قوربانییه‌كه‌ی داوه، ئه‌وانیش له بنكه‌ی پۆلیسی جهرول سكاڵایان تۆماركردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونبووه‌ته‌وه ئه‌م دوو هاوسه‌ره، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه جیابوونه‌ته‌وه و ژنه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی زاهر په‌رستاره. به‌ڵام له دوای خۆیه‌وه سێ منداڵی به‌جێهێشتووه، گه‌وره‌كه‌یان كچێكی 11 ساڵه و دووانه‌كه‌ی دیكه دوو كوڕی بچوكن.
مسته‌فا ره‌جه‌ب ئه‌ندام ره‌وه‌ندی میسر له سعودییه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه، دایكی تۆمهتبارهكهشیان ده‌ستگیر كردووه، چونكه هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دژ به‌و دوو قوربانییه، كوڕه‌كه‌ی هانداوه.
ئێواره‌ی دوێنێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس و له پێگه‌ی فه‌رمی ئاسایشی گشتی سعودیه، له پشته‌وه وێنه‌یه‌كی تاوانباره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و پۆلیسی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز رایگه‌یاند تاوانباره‌كه له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوانیان، له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی، چه‌كی سپی به‌كارهێناوه و هه‌ردووكیان كوشتووه، دواتر ده‌ستگیركراوه و رێكاریی یاسایی دژ به تاوانباره‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به رووداوه‌كه كاریگه‌ربوون. هه‌ندێكیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره و هه‌تیوكه‌وتنی سێ منداڵ به بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان هه‌بێت، داوای له سێداره‌دانی تاوانباره‌كه ده‌كه‌ن. هه‌ندێكی دیكه سه‌رسوڕمانی خۆیان له‌وه ده‌ربڕیوه، چۆن كه‌سێك له یه‌كێك له پاكترین شوێنه پیرۆزه‌كانی سه‌ر زه‌وی "مه‌ككه" ده‌ستی ده‌چێته كوشتنی دایكی منداڵه‌كانی.
AM:12:05:09/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت