سویسرا پرۆژه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس په‌سه‌ند ده‌كات


وێستگه‌نیوز-
وه‌ك پێشتر ئاماده‌كاری‌ بۆ ده‌كرد، حكومه‌تی سویسرا پرۆژه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی‌ فه‌له‌ستینی‌ په‌سه‌ند كرد.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2024، حكومه‌تی سویسرا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی "حه‌ماس" ده‌ربڕی و حه‌ماس به‌ "رێكخراوێكی تیرۆریستی" داده‌نێت و ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه‌، زیندانی یان غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌ پێی ئه‌م یاسا نوێیه‌ بێت كه‌ بڕیاره‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، حه‌ماس و ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ر به‌ون، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراو و گروپانه‌ی له‌ بری حه‌ماس یان به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، هه‌ر هه‌موویان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن.

له‌ ماوه‌كانی‌ دواییدا حكومه‌تی سویسرا رایگه‌یاند كه‌ به‌نیازه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس قه‌ده‌غه‌ بكات، ئه‌مه‌ش دوای زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێنی حكومه‌ت دێت كه‌ له‌ دوای هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا ئه‌نجامیاندا.

حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ دوو هاوڵاتی سویسری كوژراون، و له‌نێو ئه‌و بارمتانه‌دان كه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ دوای ئه‌و هێرشانه‌وه‌ ده‌ستگیریان كردبوون.


PM:11:39:04/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو