سەرۆکی کۆریای باکور 30 به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه‌ له‌ سێداره‌دا

‌کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور

وێستگه‌نیوزـ

بەپێي هەواڵێکی ماڵپەڕی (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی، لە دوای دروستبوونی لافا و بومەلەرزە لە کۆریای باکوور و لە ئەنجامیشدا گیان لەدەستدانی دەیانکەس، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور تۆمەتی کەمتەرخەمی رووداوەکانی خستە پاڵ 30 بەرپرسی وڵاتەکەی و سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپاندن.


دروستبوونی لافاوە بەهێزەکی ئەمساڵی کۆریای باکوور، دەگەرێتەوە بۆ ئەنجامنەدانی ئامادەکارییەکان بۆ رێگریکردن لە لافاو و روودانی کارەساتە سروشتییەکان لە لایەن بەرپرسانی وڵاتەکەوە، کە بەپێی قسەی سەرۆک دەبوایە لە هاویندا رێکارەکان بگیرانایەتە بەر.


AM:11:50:04/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو