لە هەڵەبجە ژمارەیەک دەرچووی بەشی یاسا بێبەشدەکرێن لە دامەزراندن


وێستگەنیوز-

دەرچووانی دانەمەزراوی بەشی یاسای لە پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی لە بەرامبەر بێبەشکردنی لە دامەزراندن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2024، دەرچووانی دانەمەزراوی بەشی یاسای لە پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی لە بەرامبەر دانەمەزاندنیان.

وەک خۆیان ئاماژەیان پێکرد، ئەوان کە دەرچووی بەشی یاسان و پارێزەرن لەئێستادا هیچ بڕە پارەیەک لە حکومەت وەرناگرن، هەروەها 614 پارێزەر ناویان بۆ دامەزراندن هاتووەتەوە کە ئێمە بە ناشایستەیان دەزانین لە رووی نمرە و ئەزموونەوە.

ئەو دەرچووانە ئەوەشیان خستەڕوو، ناوی ئەو کەسانەیان داوەتە پارێزگاری هەڵەبجە کە شایستەی دامەزراندن نین.




PM:01:06:01/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت