كه‌ش و هه‌وای‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و سبه‌ینێ‌ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزو خۆڵ له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم هه‌یه‌ و پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی‌ ئابی‌ 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ 6- 8- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزو خۆڵ له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ (1-2) پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم له‌كاتی بوونی تۆز و خوڵ كه‌متر له‌ 5 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر : 41

سلێمانی : 40

دهۆك : 40

كه‌ركوك : 43

هه‌ڵه‌بجه‌ : 41

زاخۆ :42

سۆران : 39

حاجی ئۆمه‌ران : 30

گه‌رمیان : 44


AM:10:42:05/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 3624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت