حه‌وت بڕیار بۆ به‌رگرتن له پیسبوونی ژینگه‌ی هه‌ولێر درا
وێستگه‌نیوز-
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه حه‌وت بڕیار بۆ به‌رگرتن له پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه دراوه كه دیارترینیان داخستنی 138 پاڵاوگه‌ی نایاساییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4-8-2024، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی جێگرانی پارێزگار و قایماقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ندروستی و هاتووچۆ و نه‌وت و كانزاكانیی هه‌ولێر و قایمقامه‌كانی قه‌زاكانی قوشته‌په، مه‌خموور و خه‌بات و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحییه‌كانی گوێڕ، شه‌مامك، دیبه‌گه، رزگاری و كه‌ورگۆسك و به‌ڕێوه‌به‌رانی ژینگه‌ی هه‌ولێر و تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌كان و دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و مۆلیده و به‌رگرتن له پیسبوونی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر و پاراستنی هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌چوو.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م حه‌وت بڕیاره دران:
یه‌كه‌م: داخستنی 138 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
دووه‌م: ئه‌و پاڵاوگانه‌ی یاسایین، مۆڵه‌تی 10 رۆژیان پێده‌درێت بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: كارگه جۆراو جۆره‌كان و به‌تایبه‌ت كارگه‌ی قیر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پێویسته ده‌ستبه‌جێ گرفته ژینگه‌ییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و رووبه‌ڕووی ئیجرائات ده‌بنه‌وه.
چواره‌م: مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته به مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌درێت، له ئان و ساتی جێبه‌جێنه‌كردنی رێكاره ژینگه‌ییه‌كان و بڕیاری كاتم كردن و نه‌هێشتنی دوكه‌ڵ، رێككاری توند به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م: هه‌ڵمه‌تێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن و زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن ده‌ستپێده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان داده‌گیرێت و به‌ڵێننامه له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت و ناچار ده‌كرێن ئۆتۆمبێله‌كان چاك بكه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م: پێویسته وێستگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات ته‌واوی مه‌رجه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكات و داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان كرا و رێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه جێبه‌جێ بكه‌ن.
حه‌وته‌م: بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا درا، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه و به دواداچوون بۆیان.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی داوای له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان كرد كه‌ره‌سته‌كانی نه‌وتی ره‌ش به پاڵاوگه نایاساییه‌كان نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه رامانگه‌یاند، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك سازش له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه بكات، سزا ده‌درێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش پاداشت و سوپاس و پێزانینی پێده‌به‌خشرێت.
ئاشكراشیكرد، ته‌واوی ئیجرائاته‌كان هه‌فتانه راده‌گه‌یه‌ندرێت و كه یه‌كێكه له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، كه به‌رده‌وام جه‌خت له پاراستنی ژینگه و زیادكردنی سه‌وزایی ده‌كاته‌وه و پشتگیری له بڕیاره‌كانمان ده‌كات.
پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، هیچ كه‌س و كۆمپانیایه‌ك لای ئێمه گرنگ نییه، به‌ڵكو هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر لای ئێمه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگه.
PM:05:52:04/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت